تیروپشکی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان ئه‌نجامدرا
دوێنێ شه‌ممه تیروپشکی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وه‌رزی 2020-2021 به‌ڕێوه‌چوو .
خوله‌که به‌شێوازی خول به دوو کۆمه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌کان به دوو قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ھه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک (3) یانه سه‌رده‌که‌وێت بۆ قۆناغی کۆتایی.
4) یانه له وه‌رزی ئه‌مساڵدا داده‌به‌زێت، له ھه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک دوو یانه بۆ خولی پله یه‌کی کوردستان له وه‌رزی داھاتوو داده‌به‌زێت.
رۆژی (٢٦-١١-٢٠٢٠) ده‌بێته ده‌ستپێکی خولی تۆپی پێی کوردستان.
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م: سیروانی نوێ، برایه‌تی، سۆران، چه‌مچه‌ماڵ، شێروانه، ھه‌ڵۆ، زێره‌ڤانی، ھه‌ولێر.
کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئارارات، پێشمه‌رگه‌ی ھه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، نه‌ورۆز، دھۆک، زاخۆ، ده‌ربندیخان، ھه‌ندرێن
یارییه‌کانی ھه‌فته‌ی یه‌که‌م به‌مشێوه‌یه:
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م:
برایه‌تی- ھه‌ولێر
سیروانی نوێ - چه‌مچه‌ماڵ
شێروانه- سۆران
ھه‌ڵۆ - زێره‌ڤانی
کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
ئارارات- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
زاخۆ - نه‌ورۆز
ده‌ربندیخان - ھه‌ندرێن
دھۆک - پێشمه‌رگه‌ی ھه‌ولێر