خاتونێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە فستیڤاڵی لەندەن بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388120-خاتونێکی_ئێرانی_خەڵاتی_باشترین_دەرھێنەری_لە_فستیڤاڵی_لەندەن_بردەوە
خاتونێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە فستیڤاڵی «ئێسکرین پاڤێر_screen power »ی لەندەن بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 11:50 Asia/Tehran
  • خاتونێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە فستیڤاڵی لەندەن بردەوە

خاتونێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە فستیڤاڵی «ئێسکرین پاڤێر_screen power »ی لەندەن بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «موژگان بەیات» خاتونی ئێرانی بۆ دەرھێنانی فیلیمی« ڕۆڵەی زەوی» خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە فستیڤاڵی «ئێسکرین پاڤێر_screen power »ی لەندەن بە خۆی تەرخان دا.

فیلیمی« ڕۆڵەی زەوی» چەمکێکی کۆمەڵایەتیی ھەیە و بەسەرھاتی ژیانی منداڵێکی دە ساڵان دەگێڕێتەوە کە بە چوونی بۆ سەرزەوینێکی تازە ژیانێکی جیاواز تاقی دەکاتەوە.

ئەم فیلیمە لەم دواییەش دا ڕێی لە نۆزدەھەمین خولی کۆڕەجێژنی «داکا»ی بەنگلادیش و بیست و یەکەمین خولی کۆڕەجێژنی «ئوھا»ی ئەمریکا کەوتووە.