تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 08:49 Asia/Tehran
  • خولى پله‌یه‌کى یانه‌کانى عێراق ده‌ستپێده‌کات

به‌ سه‌رپه‌رشتى لقى سلێمانى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ قۆناغى یه‌که‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى ناوچه‌ى باکوورى یانه‌کانى عێراق بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و خولى نایاب ده‌ستپێده‌کات .

 

یارییه‌کان ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌کات و له‌ شارى سلێمانى هه‌ریه‌که‌ له‌ یانه‌کانى ، نه‌ورۆز ، سلێمانى ، سه‌رچنار ،پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، سیروانى نوێ به‌شدارن .

له‌ گه‌ڕى یه‌که‌میش دا‌ ، یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌کات و له‌ یاریگاى چیاش  سلێمانى و سه‌رچنار به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌ .

سه‌رجه‌م یارییه‌کان کاتژمێر ٢:٣٠ به‌ بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌کانیش به‌ دوو قۆناغ ده‌بێت واته‌ رۆیشتن و هاتن و دوو تیپیش ده‌چنه‌ قۆناغى داهاتووتر .

 

سەرپەیڤ