تشرینی دووه‌م 08, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • که‌مپه‌که‌ی برایه‌تی له‌ سلێمانی به‌رده‌وامه‌

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی بۆ خولی نایابی کوردستان، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ که‌مپێکی مه‌شق و راهێنانی چڕیان له‌ شاری سلێمانی کردۆته‌وه‌ .

که‌مپه‌که‌ی برایه‌تی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ جۆرێک ڕۆژانه‌ دوو یه‌که‌ی مه‌شق له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه‌کانی فه‌رمانده‌ی و که‌مال سه‌لیم ئه‌نجامده‌ده‌ن .

برایه‌تی له‌ ڕۆژانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان یارییه‌کی دۆستانه‌یان ئه‌نجامداو یارییه‌که‌ش به‌ دوو گۆڵی یه‌کسان بۆ هه‌ردوولا کۆتایهات و بڕیاریشه‌ سبه‌ی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز بوه‌ستنه‌وه‌ .

سەرپەیڤ