کانونی یه‌که‌م 06, 2020 09:41 Asia/Tehran
  • لە لیگی پۆرتوگاڵ، سەرکەوتنی پۆرتۆ لە شەوی درەوشانەوەی یاریزانە ئێرانیەکە

یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ لە حەوتەی نۆھەمی لیگی پۆرتوگاڵ توانی لە شەوی درەوشانەوەی ھێرشبەرە ئێرانیەکەدا سەرکەوێ .

یانەی تۆپی پێی پۆرتۆی پۆرتوگاڵ لە حەوتەی نۆھەمی لیگی ئەم وڵاتە رووبەڕووی یانەی توندلا بووەوە کە ئەم یاریە بە ئەنجامی 4 بە 3 لە بەرژەوەندیی پۆرتۆ کۆتایی ھات . 

مەھدی تارومی ھێرشبەری ئێرانیی یانەی پۆرتۆ لەم یاریەدا لە پێکھاتەی سەرەکیی یانەکەی دابوو و وەک چۆن ھەواڵنیرانی پۆرتوگاڵی چاوەڕوان بوون ، بە شێوەی  ھاوکات لە تەنیشت مارگا ھێرشبەری مالیایی دا یاری کرد . 

ئەنجامی ئامادەبوونی تارومی لەم یاریەدا کاریگەری دانان لەسەر گۆڵی یەکەمی پۆرتۆ بوو . ئەم ھێرشبەرە ئێرانیە لە خولەکی 56 یش دا توانی گۆڵی چوارەمی پۆرتۆ لێدا . 

سەرپەیڤ