کانونی یه‌که‌م 10, 2020 12:47 Asia/Tehran
  • جامی «ئەرجان»ی بەھبەھان بوو بە ھێمای کاروانە وەرزشییەکەی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢١

جامی «ئەرجان»ی بەھبەھان وەک ھێمای کاروانە وەرزشییەکەی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆی ژاپۆن ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، جامی «ئەرجان»ی بەھبەھان وەک ھێمای کاروانە وەرزشییەکەی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆی ژاپۆن ھەڵبژێردرا. جام یان کەشەفەی «ئەرجان» لە سەیروسەمەرەترین و ھاوکات دەگمەن ترین نەخشە وەرزشییەکانی ئێرانی کۆنە.

ئەم جامە لە نێو مەزاری پاشایەمکی ئیلامی لە شاری کەونارایی «ئەرجان» ی بەھبەھان دۆزراوەتەوە.

جامی «ئەرجان» کە مێژینەکەی بۆ ھەزارەی چوارەمی بەرلە زایین دەگەڕێتەوە، لە مەزارێکی پاشاکانی ئێراندا دۆزراوەتەوە. ئەم جامە داگری پێنج ئاڵقەیەو ھەر کام لە ئاڵقەکانیشی ھێمایەکی ھونەرو نەریتی ئێرانە و ئەندازەی ٤٣ سانتیمەتر و ئەستوراییەکەشی٨ پۆیینت ٥ میلیمەترە.

یارییەکانی ئۆلەمپیک بڕیار وابوو لە ساڵی ٢٠٢٠ بە میوانداریی تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوە بچێت کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵێک کەوتە دواو لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەر لە ھەمان شوێن بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ