بەرھەمی نووسەرێکی مەھابادی رێزی لێگێرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390318-بەرھەمی_نووسەرێکی_مەھابادی_رێزی_لێگێرا
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ھاژە ، بەڕێوەبەری بڵاوگەی ژیر لە مەھەباد گوتی : بەرھەمی نوسەرێکی مەھابادی لە سێھەمین پێشبڕکێی کتێبی ساڵی ئازەربایجانی رۆژاوا رێزی لێگیرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2020 15:13 Asia/Tehran
  •  بەرھەمی نووسەرێکی مەھابادی رێزی لێگێرا

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ھاژە ، بەڕێوەبەری بڵاوگەی ژیر لە مەھەباد گوتی : بەرھەمی نوسەرێکی مەھابادی لە سێھەمین پێشبڕکێی کتێبی ساڵی ئازەربایجانی رۆژاوا رێزی لێگیرا .

یەعقوب خزری لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵێنری ھاژەدا گوتی : بەرھەمی گەڕانەوەی پاشای دەریا بە بابەتی شانۆی کوردیی بەرھەمی سەلاحەدین گوڵئەندامی نووسەری مەھابادی لە سێھەمین پێشبڕکێکانی کتێبی ساڵی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا لە لایەن داوەرانەوە بە شیاوی رێزلێگرتن ناسرا . 

وتیشی : لە مانگی بەفرانباری رابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی نووسەران و چالاکانی بواری فەرھەنگ و ئەدەب لە نوسینگەی بڵاوگەی ژیر ی مەھاباد ، 7 ناوونیشان کتێب لەو نووسەرە لە بواری ئەدەبی منداڵان ناسێنران .