«سارەوی» میدالیای برۆنزی جامی جیھانیی زۆرانی فەرەنگیی لەمل کرد
«موحەممەد ھادی سارەوی» میدالیای برۆنزی کێشی ٩٧ کیلۆگرامی ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جامی جیھانیی تاکەکەسیی لە سیربستاندا مسۆگەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جامی جیھانیی تاکەکەسی، ڕۆژانی ٢٢و ٢٤ی سەرماوەز لە شاری بلگێرادی سێربستان بەرپا کرا کە نیپی ئێران بە دوو نوێنەرەوە بەشداریی کێبەرکێکانی کردبوو.
لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام دا «موحەممەد ھادی سارەوی» دوای پشوودانی لە خولی یەکەم دا، بۆ خولی دووھەم لە بەرامبەر «ھاردیپ لە ھیند» بە دەرەنجامی نۆ_یەک سەرکەوت. ناوبراو لە زۆرانەکەی دواتریشی دا بە دەرەنجامی دوو بە یەک بەربەستی «نیکۆلاس کاخلا شۆڤەیلی» لە ئیتالیشای بەزاندو خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی. ئینجا لەم قۆناغەدا لە بەرامبەر «موسە ئۆلۆیۆف»ی پاڵەوانی جیھان لە ڕووسیاوە پێنج بە یەک کێبەرکێکەی دۆڕاندو ڕەوانەی ململانێی ڕیزبەندییەکان کرا.
«سارەوی» شەوی سێ شەممە لە ململانێی ڕیزبەندییەکاندا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر لە بەرامبەر «کایریل میلۆف» لە بۆلگاریا خاوەنی میدالیای زیوی جیھان سەرکەوت و بوو بە خاوەنی میدالیای برۆنز.
نوێنەرەکەی دیکەی ئێرانیش لەم کێبەرکێیانەدا «حسەین نووری» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام بوو. «نووری» خولی یەکەم دا بە دەرەنجامی دە بە پێنج «دوغان گوکتاس»ی تورکیای بەزاند. ئینجا لە خولی دووھەمیش دا لە بەرامبەر «بەشیر سەیید ئازار» لە ئەلجەزایەرەوە بە دەرەنجامی ٥ بە ٢ سەرکەوت و گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
«نوری» لەم قۆناغەدا لە بەرامبەر «داوید چاکوتادزە» پاڵەوانی ئولەمپیکی ڕووسیا بە دەرەنجامی ٧_سیفر شکستی ھێناو ڕەوانەی ململانێی ڕیزبەندییەکان کرا.