مامۆستایەکی مۆسیقا : مۆسیقای کوردیی 6 ھەزار ساڵ پێشینەی ھەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390550-مامۆستایەکی_مۆسیقا_مۆسیقای_کوردیی_6_ھەزار_ساڵ_پێشینەی_ھەیە
ھوشەنگ جاوید مامۆستا و توێژەری مۆسیقا دەڵێ مۆسیقای کوردیی پێشینەی 6 ھەزار ساڵەی ھەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • مامۆستایەکی مۆسیقا : مۆسیقای کوردیی 6 ھەزار ساڵ پێشینەی ھەیە

ھوشەنگ جاوید مامۆستا و توێژەری مۆسیقا دەڵێ مۆسیقای کوردیی پێشینەی 6 ھەزار ساڵەی ھەیە .

ھوشەنگ جاوید توێژەری مۆسیقا ، لە کوردانی کورمانجی مەڵبەندی بوجنوردی خوڕاسانی باکوورە کە چەندین بەرھەمی بەنرخی لە بواری مۆسیقادا ھەیە و ساڵی 1390 ی ھەتاوی لە لایەن یۆنسکۆوە لەبەر تۆماری مەعنەویی مۆسیقای بەشەکانی باکووری خوڕاسان رێزی لێگیرا .

مامۆستا جاوید لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کوردپرێس  دەڵێ : دۆزرانەوەی نەیەکی قەدیمی لە نزیک ھەولێر کە دەگەڕێتەوە بۆ 4 ھەزار و 500 ساڵ  پێش لە دایکبوونی مەسیح ، نیشان ئەدات پێشینەی مۆسیقای کوردی 6 ھەزار ساڵە .

مامۆستا جاوید پێی وایە قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە گەنجی مۆسیقای کوردی و حەسەن زیرەکیش شوالیەی مۆسیقای کوردیە .

ھەر لە بارەی حەسەن زیرەکەوە دەڵێ : لە ھەر سەدەیەک دا کەسێک دەتوانێ وەک بلیمەت لە بوارێک دا دەرکەوێ کە ئەو کەسە بلیمەتەش حەسەن زیرەکە .