ڕوودانی دیاردەی ئەستێرەناسیی «شان بە شان» دوای چەندین سەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390647-ڕوودانی_دیاردەی_ئەستێرەناسیی_شان_بە_شان_دوای_چەندین_سەدە
دوو سەیرۆکی «موشتەری» و «زوحەل» بەکەمترین مەودا لێک نزیک بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • ڕوودانی دیاردەی ئەستێرەناسیی «شان بە شان» دوای چەندین سەدە

دوو سەیرۆکی «موشتەری» و «زوحەل» بەکەمترین مەودا لێک نزیک بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، سەیرۆکەکانی «موشتەری» و «زوحەل» ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی دیسامبەر دوای نزیکەی ھەشت سەدە بە نزیکترین مەودای یەکتر گەییشتن.

ئەم لێک ئەم «شان بە شان»و نزیک بوونەوەیە لە زۆربەی ناوچەکانی گۆی زەوی بەدی کرا.

ئەم دیاردەیە لە زانستی ئەستێرەناسی دا لە ئەنجامی ھاوتەریب کەوتنی دوو یان چەند توێژەکی ئاسمانی لە ڕوانگەی زیەوییەوە دروست دەبێت، بە جۆرێک کە لە ئاسماندا لە تەنیشتی یەکدا ببیندرێن.

دوایین ھاوتەریب کەوتنی ئەم دوو سەیرۆکە کە لە زەوییەوە بیندرا بێت،بۆ ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەرو لە بەرواری چوارەمی مارسی ١٢٢٦ی زایینی دا دەگەڕێتەوە.

جێگای ئاماژەشە کە ھاوتەریبیی دواتری سەیرۆکەکانی «موشتەری» و «زوحەل» لە ئاسمانی شەودا لە بەرواری ١٥ی مارسی ٢٠٨٠ ڕوو دەدات و دوای ئەوە ئیدی ئاوا ھاوتەریبییەک ھەتا ساڵی٢٤٠٠ی زایینی ڕوو نادات.