رێنووسی تایبەتی نابینایان( بریل) بە کوردی ئامادە کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390902-رێنووسی_تایبەتی_نابینایان(_بریل)_بە_کوردی_ئامادە_کرا
کۆمەڵێک لە چالاکانی زانستی و فەرهەنگیی نابینا بە هاوکاری زانکۆی کوردستان(سنە) شێوە نووسینی بریلیان بۆ زمانی کوردی ئامادە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 10:47 Asia/Tehran
  • رێنووسی تایبەتی نابینایان( بریل) بە کوردی ئامادە کرا

کۆمەڵێک لە چالاکانی زانستی و فەرهەنگیی نابینا بە هاوکاری زانکۆی کوردستان(سنە) شێوە نووسینی بریلیان بۆ زمانی کوردی ئامادە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نابینایانی زانکۆی کوردستان  لە شاری سنە بە پێکهێنانی ناوەندێک لەژیر ناوی سۆما پێک هاتوون تا بۆ باشتر کردنی دۆخی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی نابینایان هەوڵ بدەن. ئەو ناوەندە بە پشتیوانی توێژینگەی کوردستان ناسی شێوە نووسینی بریل بۆ نووسینی کوردی ئامادە دەکەن.

ئەنجامی تێکۆشانی ئەو گرووپە لە مانیفێستێک لەژێر ناوی " ستاندارد کردنی بریلی کوردی" پێشکەش کراوە.

ئەڵبەت پێشتریش کەسانێک لە ئێران و تورکیا یا هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا هەوڵیانداوە.