کانونی یه‌که‌م 29, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • چوار ئێرانی لە پێڕستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانانی ئەمساڵی ئاسیادان

ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانانی ئەمساڵی ئاسیا لە لایەن کەناڵی ئۆسترالیایی «فەکس سپۆرت»ەوە ڕاگەیەندرا کە چوار لەو یاریزلانانە ئێرانین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ئۆسترالیایی «فەکس سپۆرت» وەکو ھەموو ساڵێک ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ساڵی ئاسیای بڵاو کردووەتەوە.

کارناسانی ئەم کەناڵە ٢٤ یاریزانیان وەکو باشترین دیاری کردووە کە چواریان ئێرانین. ئەم یاریزانانەش بریتین لە «موحەمەدحسەین کەنعانی ‌زادەگان» ، «مەھدی تارمی»، «سەردار ئازمون» و «شوجاع خەلیل زادە».

ژاپۆن بە ھەبوونی پێنج پاڵێوراو لە سەرەوەیە، ئێران بەو چوار یاریزانەیەوە لە ڕیزی دواترەوەیەو کۆریای باشووریش وەکو ئێران چوار یاریزانی لەو پێڕستەدایە.

«فەکس سپۆرت» بە پێچەوانەی «ئەی ئێف سی» یاریزانە لژیۆنێرەکانی لە یاریزانانی نێوخۆ جیا نەکردووەتەوەو تەنانەت ناوی ئەو یاریزانە بیانیانەشی کە لە ئاسیادا  چالاکی دەنوێنن خستووەتە نێو پێڕستەکەوە.

سەرپەیڤ