پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ بە ئامادە بوونی ئێران بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390966-پیشانگای_جیھانیی_ھونەری_تۆکیۆ_٢٠٢١_بە_ئامادە_بوونی_ئێران_بەڕێوە_دەچێت
پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ (ART FAIR ۲۰۲۱) بە بەشداریی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2020 04:23 Asia/Tehran
  • پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ بە ئامادە بوونی ئێران بەڕێوە دەچێت

پیشانگای جیھانیی ھونەری تۆکیۆ ٢٠٢١ (ART FAIR ۲۰۲۱) بە بەشداریی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی ئێران لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ئەم پیشانگاو ڕووداوە گەورە ڕۆشنبیری و ھونەرییە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا جێگاو شوێنێکی تایبەتیی ھەیەو لە ڕووی بەربڵاوییەوە یەکەمین و لە ڕووی فرۆشرانی بەرھەمی ھونەری بە ڕادەی نزیکەی سێ ملیارد یێن بەرامبەر بە «٢٨ ملوێن دۆلار»یشەوە  پلەی دووھەمی بە خۆی تەرخان داوەو بەردەنگ و بەسەرکاری زۆریش لە سەرتاسەری جیھان ڕادەکێشێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی پەیوەندیی گشتیی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و پەیوەندییە ئیسلامیەکان، لەم پیشانگایەدا وڵاتانی جۆربەجۆر، مەزارەتخانەو دامەزراوەکان، پارێزگارییەکان، قایم قامەتییەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان، مۆزەخانەکان، گەلەرییەکان و میدیاکان ھاریکاری و بەشدارییان دەبێت.