بەرپاکرانی پیشانگای مەجازیی «شەھید سولەیمانی» لە ژاپۆن
بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» پیشانگای مەجازیی «شەھید سولەیمانی، سیمای نێونەتەوەیی خەباتی دژی تیرێریزم» لە ژاپۆن دا بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ئەم پیشانگا مەجازییە داگری ئەو ١١٠ وێنەیەیە کە ساڵی پارو چەند ڕۆژ دوای شەھید بوونی سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە یەکەم پیشانگای وێنە بە ناوی پیشانگای مەجازیی «شەھید سولەیمانی، سیمای نێونەتەوەیی خەباتی دژی تیرێریزم» لە لایەن ڕاوێژگەی ڕۆشنبیرییەوە بە شێوەی فیزیکی دانرا بوو.
لینکی پیشانگاکە لە بنکەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی ئێران بە زمانی ژاپۆنی دانراوە
سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.