بریگزیت گەورەترین زیان لە تۆپی پێی ئینگلتەرا و گواستنەوەی یاریزانان دەدات
بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەوروپا، یانەکانی پریمەرلیگ زیانی گەورەیان بەردەکەوێت.
هەینی ڕابردوو برێکزیت جێبەجێکرا و بەریتانیا بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا جیابووەوە، بەم هۆیەوە یانەکانی پریمەرلیگ گەورەترین زیانیان بەردەکەوێت.
بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی دوای برێکزیت، یاریزانانی دەرەوەی بەریتانیا چیتر بە بیانی ئەژماردەکرێن، هەر یاریزانێک لەوڵاتانی کیشوەری ئەوروپاوە ڕوو لە خولی ئینگلیزی بکات ناچاردەبێت وەک بێگانەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش دووجار زیانە، یەکەم لە یانەکان کە ناتوانن یاریزانی زیاتر کۆبکەنەوە، دووەمیش بۆ خودی یاریزانەکانە کە ناچاردەبن ڕێگەپێدان بۆ ژیانکردن لە بەریتانیا بە زەحمەت بەدەستبهێنن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ڕایەڵەی یانەکان بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا چەندین ڕێسای نوێیان بەکارخستووە، دەکرێت لە چەند خاڵێکدا گرنگترینیان کۆبکەینەوە.