شەقامێک لە تاران بە ناوی "سەردەشت "دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391209-شەقامێک_لە_تاران_بە_ناوی_سەردەشت_دەکرێ
ئەنجوومەنی شاری تاران بڕیاریدا شەقامێک لە پێتەختی ئێران بە ناوی سەردەشتەوە بکرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2021 18:37 Asia/Tehran
  • شەقامێک لە تاران بە ناوی

ئەنجوومەنی شاری تاران بڕیاریدا شەقامێک لە پێتەختی ئێران بە ناوی سەردەشتەوە بکرێ .

 

بە پێی راپۆری پەیامێنری کەناڵی سەحەری کوردی ، لە دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری سەردەشت و شاندی ھاوڕێی لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران کە لە شوێنی ئەنجوومەنی شاری تاران بەڕێوەچوو ، بڕیار درا شەقامێک لە رۆژاوای تاران بە ناوی سەردەشت بکرێ و لە چەند رۆژی داھاتوودا تابلۆی بۆ دابنرێ .

ھەروەھا بڕیار درا مۆنۆمێنتی شەھیدانی کیمیابارانی سەردەشت لە مەڵبەندێکی شاری تاران کە دانیشتووی کوردی  زۆر بێ دابنرێ .

لەو کۆبوونەوەدا بەڕێزان موحسین ھاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران ، دوکتور محەمەد جەواد حەقشناس بەرپرسی لێژنەی فەرھەنگی – کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری تاران و لە سەردەشتیشەوە بەڕێزان ئەندازیار مەحمود پووری سەرۆکی  ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ، ئەندازیار کامیل رەسوڵی سەرۆکی شارەوانیی ،  خانم دوکتور سومەییە عەبباسی بەرپرسی لیژنەی فەرھەنگیی – مافەوانی و کومەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ئامادە بوون .