کانونی دوھەم 06, 2021 14:46 Asia/Tehran
  • عیبادی پوور بوو بە باشترین ھێرشبەری ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا

لە کۆتایی خولی چوونی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا، لژیۆنێری باڵەی ئێران چووە ڕیزی یەکەمی باشترین ئیسپەککاری کێبەرکێکانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی خولی چوونی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی باڵەی ئەورووپا، ھەڵکەوتەترین یاریزانان لە بواری جۆربەجۆردا ناسێندران. «میلادی عیبادی پوور» یازیزانی ئێرانیی تیپی «سکرا بلھاتۆف» بە سەرکەوتنێکی لەسەدا ٦٧ پۆیینت ھەشت  لە ڕووی کوتانی ئیسپەکەوە، ناسناوی باشترین یاریزانی کێبەرکێکانی بەشی ھێرشکردنی دراوەتێ.

«سکرا بلھاتۆف»  بە دوو بردنەوەو ٦ خاڵ لە ڕیزی دووھەمی گروپی A دایە.

«ئەمیر حسەین تئختە» یاریزانەکەی دیکەی ئێران کە بەشداری ئەم وەرزەی ھەڵبزاردەی پاڵەوانانە. «ئاچ والی»ی پۆڵۆنیا کە «توختە»ی ڕاکێشاوە بە خاڵێک لە پلەی سێھەمی گروپی «سی»دا وەستاوە.

«زنیت کازان» بە ٣ بردنەوەو سەرکەوتن لە ٩ سێت و یەک دۆڕان لە سێتێک دا ، ناسناوی ھێزمەندترین تیپی ئێستای لە کێبەرکێکاندا بە خۆی تەرخان داوە. «ڤلادیمیر ئالێکنۆ» گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی ئێران سەرپەرشتیی ئەم تیپە دەکات.

 

سەرپەیڤ