کانونی دوھەم 06, 2021 15:11 Asia/Tehran
  • دووهه‌مین سه‌رکه‌وتنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی

یانەی پێشمەرگەی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دووھەمین سەرکەوتنی خۆی لە بواری وەرزشی باڵە لە ئاستی عێراق دا تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، له‌ خولی نایابی باڵە‌ی یانه‌کانی عیراق، تیپی باڵە‌ی یانه‌ی «پێشمه‌رگه»‌ی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دووهه‌مین سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی خۆی تۆمارکرد.

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ٦-١-٢٠٢١ له‌ هۆڵی «ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د» له‌ شاری سلێمانی ، تیپی باڵە‌ی یانه‌ی «پێشمه‌رگه‌»ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانەی «قاسم» وه‌ستایه‌وه‌و تیپی خاوه‌ن هۆڵ توانی یارییه‌که‌ به‌ ئاستێکی به‌رزو به‌ سێ گێمی بێبه‌رامبه‌ر بباته‌وه‌ .

خاڵی گێمه‌کانیش لە ‌ ٢٥_١٩ ، ٢٥_١٤ و ٢٥_٢٣ پێکهاتبوون.

سەرپەیڤ