کانونی دوھەم 19, 2021 14:13 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی شەش ھەزار وەرزشکار لە ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

شەش ھەزار وەرزشکار لە ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەشداری دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک (IOC) ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: سەرەتا بۆ بەشداری و ئامادە بوونی ١١ ھەزار وەرزشکاری ٢٠٠ وڵاتی جیھان لە ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرنامە داڕێژرا بوو، کەچی وادیارە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگر دەبێ لە بەردەم ئەم کارە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپاکەرانی ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکان جیا لە کەم کردنەوەی ژمارەی یاریزانان ھەوڵیش دەدەن ڕێگری لە قەرەباڵغ بوونی ئاھەنگەکەش بکەن.

بە پەکخرانی یەکساڵەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم تۆڕنۆمێنتە لە ٢٣ی ژوئیەوە ھەتا ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١و پارائۆلەمپیکیش لە ٢٤ی ئاگۆستەوە ھەتا ٥ی سپتامبەر لە پێتەختی ژاپۆن بەرپا دەکرێت.

 

سەرپەیڤ