ئێران داوای میوانداریی کێبەرکێکانی باڵەی گەلان دەکات
کانونی دوھەم 28, 2021 16:31 Asia/Tehran
سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵە ڕایگەیاند: ئێران خوازیاری میوانداری کردنی ھەڵبژاردەی باڵەی گەلانە بۆ ساڵی ٢٠٢١.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی باڵە چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕایگەیاند: وەرزی داھاتووی ھەڵبژاردەی گەلان لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا،بە شێوەیەکی مۆڵ دراو بەڕێوە دەچێت و ھێشتا میوانداری یارییەکان و بەرواری ڕێکی بەرپاکرانی ڕوون نییە.
«موحەممەد ڕەزا داوەرزەنی» سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکی ڕادیۆیی دا جەختی لەوە کردەوە کە، پەیاممان بە فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی داوە کە ئەگەر ھاتوو بەستێنی پێویست خۆش کرا، ئێمە ھەل و مەرجمان بۆ میواندازری کردنی ھەڵبژاردەی باڵەی گەلان ئامادەیە.
جێگای ئاماژەیە کە میوانداری کردنی کێبەرکێکان بە پێی ھەل و مەرجی گشتیی وڵاتان لە بارەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری دەکرێت.