یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوو بە باشترین ھێرشبەری ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ
«مەھدی تارمی» ھێرشبەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی «پۆرتۆ» بە پێکھاتەی ھەڵبژێردراوی حەوتەی پانزەھەم و ھەروەھا پێکھاتەی مانگی ژانویەی «پۆرتۆگاڵ»ەوە پەیوەست بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، حەوتەی پانزەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی «پۆرتۆگاڵ» لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە تیپی «پۆرتۆ» بە تاقە گۆڵێکی «مەھدی تارمی» ھێرشبەرەکەی ئێرانییەکەی توانی تیپی «فاێنسی» ببەزێنێ.
ماڵپەڕی «ligaportugal» تیپی ھەڵبژاردەی حەوتەی پانزەھەمی ناساند کە ناوی «مەھدی تارمی»ی تیادا بەدی دەکرێت.
«تاریمی» بە دەستخستنی لە سەدا ۷۶.۴ دەنگ وەکو باشترین ھێرشبەری حەوتە ھەڵبژێردراوە.
ھەروەھا بەگوێرەی ھەڵبژاردنی ماڵپەڕی«goalpoint»یش «مەھدی تارمی» لەپێکھاتەی ھەڵبژێردراوی تیپی مانگی ژانویەی تۆپی پێی«پۆرتۆگاڵ»یشدایە.
لە مانگی ژانویەدا، چوار حەوتە لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی «پۆرتۆگاڵ» بەڕێوە چوو و تیپەکانی «پۆرتۆ»، «دەفریرا»و «ڤیتۆریا گیمارش» باشترین چالاکییان ھەبووەو زیاترین نوێنەریشیان لە تیپی ھەڵبژاردەی ئەو مانگەدا ھەیە.
«تارمی» نمرەی ۶.۶۸ بۆ پەیوەست بوون بە پێکھاتەی مانگی ژانویە دەستکەوتووە.