زەریف کۆچی دوایی «ئەنساریان»و «میناوەند»ی سەرەخۆشیی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392470-زەریف_کۆچی_دوایی_ئەنساریان_و_میناوەند_ی_سەرەخۆشیی_کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەسامێکدا کۆچی دوایی «عەلی ئەنساریان»و «میھرداد میناوەند»ی سەرەخۆشیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2021 07:15 Asia/Tehran
  • زەریف کۆچی دوایی «ئەنساریان»و «میناوەند»ی سەرەخۆشیی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەسامێکدا کۆچی دوایی «عەلی ئەنساریان»و «میھرداد میناوەند»ی سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامی شەوی پێنج شەممەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران دا ھاتووە: کۆچی دوایی جێی داخ و مەخابنی دوو یاریزانی پێشەنگ و ناوداری تۆپی پێی وڵاتەکەمان بەڕێزان «میناوەند»و« ئەنساریان» جارێکی تر کۆمەڵگای وەرزشیی ئێرانی داخدار کردو تفت و تاڵ بوونی تەشەنای کۆرۆنای کە ھەموو ڕۆژێک گیانی کۆمەڵێقک لە ھاووڵاتیانمان دەستێنێ، کرد بە دوو ھێندە.

لە بەر ژیانئاوایی ئەم دوو وەرزشکارە ناودارەی وڵاتەکەمان لە ھەموو وەرزشڤانان، لایەنگرانی وەرزش و بنەماڵە بەڕێزەکانیان سەرەخۆشیی دەکەم.

«عەلی ئەنساریان» یاریزانی پێشەنگی تۆپی پێی ئێران کە لە دووھەمی ڕێبەندانەوە لە بەر توشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی تاران خەوێندرا بوو، ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی ٤٣ ساڵاندا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.