پەیامی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392776-پەیامی_سەرۆکی_کۆنفیدراسیۆنی_بۆکسێنی_ئاسیا_بە_بۆنەی_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامییەوە
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە بەرپرسانی فیدراسیۆنی بۆکس و جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 12:51 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا گەییشتنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە بەرپرسانی فیدراسیۆنی بۆکس و جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لە دەقی  پەیامەکەی  سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا دا ھاتووە: ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژێکی تایبەتییە لە ئێراندا کە ئێرانییەکان ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان ڕێککەوت لەگەڵ ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان دەیکەن بە جێژن و کۆنفیدراسیۆنی بۆکسی ئاسیا ش ئەم ڕۆژە مەزنە لە ئێرانییەکان پیرۆز دەکات.

لە پەیامەکەدا ھەروەھا ھاتووە: فیدراسیۆنی بۆکسێنی ئێران لە نێو فیدراسیۆنە نیشتیمانییەکانی ئاسیا چەندین پرۆژەی درێژەماوەناوازەی لە ماوەی یەک دەیەی ئەم دوایە دەست کەوتووە. دڵخواز بوونی وەرزشی بۆکسێن لە ئێراندا زۆرەو وڵاتی ئێران خەریکی بەرنامە داڕشتنە بۆ میوانداری کردنی کێبەرکێیەکی زیاتر لە پاش قەیڕانی کۆرۆنا.