کۆڕەجێژنی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی «سەعدی» لە ھینددا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392812-کۆڕەجێژنی_ڕۆشنبیری_و_ئەدەبیی_سەعدی_لە_ھینددا
کۆڕەجێژنی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی «سەعدی» بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نیودلھی بەڕێوە برا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2021 15:38 Asia/Tehran
  • کۆڕەجێژنی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی «سەعدی» لە ھینددا

کۆڕەجێژنی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی «سەعدی» بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نیودلھی بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە نیودلھییەوە، لە ئاھەنگی کۆڕەجێژنی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی «سەعدی» دا کە بەرپرسان و مامۆستایانی زانکۆکان و قوتابخانە ئایینییەکانیش تیای دا بەشدار بوون، باڵوێزی ئێران، «سەعدی»ی وەک ھێمای مرۆڤایەتی، ئەوین، دلۆڤانی و برایەتی ناساند.

«عەلی چگنی» وتی، کەلامی سەعدی تژییە لە خاکەڕای و دلۆڤانی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی و لە ئێستاش دا دوای ٧٠٠ یاڵ ھۆکاری یەکگرتنی نێوان موسڵمانانە.

باڵوێزی ئێران لە بارەی ھاوکات بوونی تایبەتەبەرنامەی «سەعدی» و ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: دروشمی شۆڕشی ئیسلامی ئاشتی، یەکگرتن و ھاودڵیی نێوان موسڵمانانەو ھاوکات بوونی ڕێزنان لە یادی «سەعدی» و ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی خۆی لە خۆ دا دەربڕی ئەم پەیامەی دۆستایەتی و برایەتییە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی کتێبەکانی سەعدی وەک کتێبێکی ئاکاری و ئایینیی دەوترێتەوە، لە سەر فێر بوونی قوڵ و تێگەییشتنی ورد لە گوڵستان و بوستانی «سەعدی» پێی داگرت.