50 پارچە ئاسەواری سێ هەزار ساڵە لە سەقز دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392914-50_پارچە_ئاسەواری_سێ_هەزار_ساڵە_لە_سەقز_دۆزرایەوە
فەرماندەی پۆلیسی چاوەدێری کوردستان وتی: پۆلیسی چاوەدێری لە ئوپەراسیۆنێکدا 50 پارچە ئاسەواری کەونینەوی سێ هەزار ساڵەی دۆزییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2021 18:28 Asia/Tehran
  • 50 پارچە ئاسەواری سێ هەزار ساڵە لە سەقز دۆزرایەوە

فەرماندەی پۆلیسی چاوەدێری کوردستان وتی: پۆلیسی چاوەدێری لە ئوپەراسیۆنێکدا 50 پارچە ئاسەواری کەونینەوی سێ هەزار ساڵەی دۆزییەوە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕۆژی یەکشەمە وتی: هەواڵمان پێگەیشت کە هەندێ کەس کەلوپەلی دۆزراوی قەڵای کۆنی زیویە دەکڕن و دەیفرۆشنەوە و ئەوانەیان لە ڕێگای نایاسایی بەدەست هێناوە.

ناوبراو وتیشی: ئوتومبیلێکی پژۆ پارس کە سێ تاوانباری تێدا بوو لە لایەن هێزی پۆلیسەوە ناسێندرا و لە ئوپەراسیۆنێکدا ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کرد و لە ئاکامی پشکنینی ئوتومبیلەکە 50 جۆر ئاسەواری کەونینەیان دۆزییەوە کە بە رای کارناسان تەمەنیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

سەردار ئازادی ڕایگەیاند: کەلوپەلی دۆزراو ڕادەستی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری کراوە و تاوانبارانیش بە دەزگای داد سپێردران.