ناپۆلی لە یوڤێنتوسی بردەوە
له یاری لوتکه‌ی هه‌فته‌ی بیستودووه‌می خولی یانه‌کانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خوله‌که‌ی کرد، له ئه‌نجامدا، ناپۆلی به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
یاریه‌که له یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له شاری ناپۆلی به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌کی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌که کرد‌و چه‌ندین هێرشیان کرده سه‌ر گۆڵی یه‌کتر، تا یه‌کێک له هێرشه‌کانی ناپۆلی بووه هۆی لێدانی سزا‌و له جێبه‌جێ کردنی لێدانه‌که‌دا، لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵێکی بۆ تیپی میواندار له خوله‌کی سی تۆمارکرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی یوڤێ هه‌وڵی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو کریستیانۆ و هاوڕێکانی کۆمه‌ڵێ هێرشیان کرده سه‌ر گۆڵی ناپۆلی، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌که‌ش به گۆڵێکی بێ وه‌ڵام به سوودی ناپۆلی کۆتایی هات، به‌م بردنه‌وه‌ش کۆی خاڵه‌کانی ناپۆلی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ چل خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یوڤێنتوسیش سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی کالچیۆ دۆڕاند‌و به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه.جێگای باسه هه‌ردوو یانه له قۆناغی یه‌که‌م یاریه‌کی دواخراویان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ماوه .