دوو یاریزانی مەھابادیی وەرزشی باڵە بانگێشتی ئوردوی تیپی نیشتیمانی تازەلاوانی ئێران کران
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و تازەلاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: دوو یاریزانی باڵەی ئەم شارە بانگێشتی ئوردوی تیپی نیشتیمانی تازەلاوانی ئێران کراون بۆ بەشداری لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانی.
«قەرەنی موستەفا پوور» ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتیشی: لە تازەترین پێڕستی بانگێشتنکراوان بۆ ئوردووی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوان کە داگری تاقمەکانی پێنجەم و شەشەمە، ناوی «ئاروین حەسەن خاڵی» و «پارسا جان» یاریزانانی شیاوو ئاسۆڕوونی مەھابادیش بەدی دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: ئوردوەکانی ھەڵبژاردەی تیپی باڵەی تازەلاوانی ئێران لە ١٣ی ڕێبەندانەوە لە ئاکادیمیای نیشتیمانیی ئۆلەمپیک دەستی پێکراوە و ھەتا ئێستا ١٠٠ یاریزان لە قەواخی چوار ئوردووی ھەڵبژاردە ھەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە.
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و تازەلاوانی مەھاباد وتیشی: بانگێشتنکراوانی ئوڕدوی قۆناغی شەشەم کە داگری ٣١ کەسن لە سەرتاسەری وڵاتەوە، دەبێ لە سەر پرۆڤەی خۆیان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانەوە ھەتا یەکەمی ڕەشەمە لە فیدراسیۆنی باڵە بەردەوام بن.