شوبات 21, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • له‌بۆندس لیگادا بایرن جارێکی دیکه‌ دۆڕاندی

یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌کان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا جارێکی دیکه‌ شکستی هێناو له‌ هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خوله‌که‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به‌ گۆڵێک به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ به‌ یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرتی میوانداری دۆڕا.

ریزانانی فرانکفۆرت له‌ هێرش و فشاره‌کانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌کی دوازده‌دا، ناوه‌ڕاستکاری ژاپۆنی دایچی کامادا گۆڵێکی بۆ میوانداره‌کان تۆمارکرد، پاشان یاریزان ئه‌مین یونس ده‌رفه‌تێکی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می فرانکفۆرتی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو. 

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌کی په‌نجاوسێدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵکاری یانه‌ی باڤاری تۆپێکی له‌ لیرۆی سانێ وه‌رگرت و تاکه‌ گۆڵی تیپه‌که‌ی له‌ یاریه‌که‌ تۆمارکرد. 

به‌م بردنه‌وه‌ش کۆی خاڵه‌کانی ئینتراخت فرانکفۆرت له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ چلودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بایرن میونشنیش سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا دۆڕاند و به‌ چل ونۆ خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

سەرپەیڤ