سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیک: چارەنووسی ھاندەرانی بیانی لە کۆبوونەوەی ئۆنلاین دا دیاری دەکرێت
ئادار 05, 2021 16:21 Asia/Tehran
سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ وتی: بە ڕاوێژی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک و دەوڵەتی ژاپۆن لە کۆبوونەوەی ئۆنلاین دا سەبارەت بە چارەنووسی ھاندەرانی بیانی بڕیار دەدەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سیکۆ ھاشیمۆتۆ» ئەمڕۆ ھەینی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: بڕیاردان سەبارەت بە ئامادە بوونی ھاندەرانی بیانی بە ھاوبەشیی دەوڵەتی ژاپۆن و لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ئەنجام دەگرێت.
وتیشی: چارەنووسی ئەم بابەتە ھەتا بەرلە ٢٥ی مارس و دەست پێ بوونی ئاھەنگی گواستنەوەی مەشخەڵی ئۆلەمپیک ڕوون دەبێتەوە. ھەروەھا دانیشتنێکی ئۆنلاینیشمان دەبێت لەگەڵ قایم قامی تۆکیۆ، لێژنەی بەرپاکردنی ئۆلەمپیک و دەوڵەتی ژاپۆن بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ئامادە بوونی ھاندەزانی بیانی.
ڕاوەرگرتنەکان دەربڕی ئەوەن کە یەک لە سێی ژاپۆنییەکان خوازیاری ھەڵوەشانەوەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆن.