بانگێشتنی ٨ فیلمی ئێرانی بۆ بەشداری لە فستیڤاڵی ھۆنگ کۆنگ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393987-بانگێشتنی_٨_فیلمی_ئێرانی_بۆ_بەشداری_لە_فستیڤاڵی_ھۆنگ_کۆنگ
چل و پێنجەمین فستیڤاڵی فیلمی ھۆنگ کۆنگ لە بەشی سینەمای جیھاندا میوانداری ھەشت فیلیمی ئێرانی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2021 15:58 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ٨ فیلمی ئێرانی بۆ بەشداری لە فستیڤاڵی ھۆنگ کۆنگ

چل و پێنجەمین فستیڤاڵی فیلمی ھۆنگ کۆنگ لە بەشی سینەمای جیھاندا میوانداری ھەشت فیلیمی ئێرانی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران«ئیسنا»، «تاوانی بێ تەفەڕنج» لە دەرھێنانی «شارام موکری»، « دوا ناوچە» لە دەرھێنانی «بەردیا یادگاری» و «ئیحسان میرحسەینی»، « ھێڵی گریمانە» لە دەرھێنانی فەرنوش سەمەدی»، «ناچارین» لە دەرھێنانی «ڕەزا دەرمیشیان»، « ڕادیۆلۆژیی پۆرترێتێک» لە دەرھێنانی « فیروزە خۆسرەوانی»،« دەشتی خامۆش» لە دەرھێنانی «ئەحمەد بەھرامی»، « کوڕ_دایک» لە دەرھێنانی «مەھناز موحەممەدی» و ھەروەھا کورتەفیلمی ھەژدە خولەکیی «شاراوە» دوایین بەرھەمی «جەعفەر پەناھی» لە بەشی سینەمای جیھانی چل و پێنجەمین فستیڤاڵی فیلیمی ھۆنگ کۆنگ دا بەشدار دەبن.

ئەم ڕووداوە سینەماییە ھەتا دوانزەی ئاپریل بەرپا دەکرێت و ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەلی بانگێشتنی میوانانی بیانیی بۆ ناڕەخسێت.