ئوردوی تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایان لە کرماشان دا بەڕێوە دەچێت
قۆناغی دووھەمی ئوردوی ھەڵسەنگاندن و ھەڵبژاردنی تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسا لە شەشەمی خاکەلێوەوە لە کرماشاندا دەست پێ دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ٤٣ زۆرانبازی فەرەنگی کاری نابیسای لاوو تەمەندار لە دووھەمین خولی ئوردووی ھەڵسەنگاندن و ھەڵبژاردنی تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی نابیسایان بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانیی زۆرانی ٢٠٢١ی نابیسایان، لە شەشەم ھەتا پانزەی خاکەلێوە لە یانەی زۆرانی کرماشان دا ئامادە دەبن.
«موحسین سووریان» گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی تەمەنداران و «موسلیم شیرزاد» گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی ئێران ھاوڕێ لەگەڵ کادێرە ھونەرییەکان، تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسا ڕابەرایەتی دەکەن.
شەشەمین خولی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھانیی زۆرانی نابیسایانی تەمەنداران و چوارەمین خولی لاوانی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی ٢٠٢١ بە میواندارەتیی تورکیا بەڕێوە دەچێت.