پەسەنی ئەستێرەی تۆپی پێی سووریا لە بارەی لژیۆنێرەکانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ئەو یاریزانانەی ئێران سەرووتر لە ئاستی کیشوەری ئاسیان
ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی سووریا وتی: لژیۆنێرەکانی ئێران کۆمەڵێک یاریزانی بەھێزو واوەتر لە ئاستی کیشوەری ئاسیان، ئەوانە وەکو «مەھدی تارمی» یان ئەو یاریزانانەی کە لە گەڵ مندا لە قەتەر بوون، لە ئەورووپادا یاری دەکەن و یان توانایی ئەوەیان ھەیە کە لە ئەورووپادا یاری بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەحمود ئەلمەواس» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی سووریا دوای شکست ھێنانی سێ بە سیفری تیپەکەی لە بەرامبەر ئێراندا وتی: ئێمە بۆ قۆناغی بەرایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی جیھانیی قەتەر ١٥ خاڵمان ھەیە و لە ھەڵکشان بۆ قۆناغی دواتر دڵنیاین. لە دۆڕاندنمان بە ئێران قەت زیز نین، ئێمە تیپەکەی خۆمانمان خستەژێر گوشارەوەو لە ئەنجام دا دەرھاویشتەکەی دەبێتە پێکھاتنی تیپێکی دووھەم، ئێمە لەگەڵ بۆچوونی ڕاھێنەرەکەماندا ھاوڕاین و زیاتر بە نیازی تاقیکردنەوەی یاریزانەکانمان بووین.
ناوبراو وتیشی: دیارە یاریزانە بەشدار نەبووەکانیشمان لە تیپەکە زیاد دەبن و تیپی نیشتیمانیی سووریا دەتوانێ لەوە ھێزمەندتر بێت. ئامانجمان لەم کێبەرکێیە ئەمە بوو کە تیپەکە تاقی کەینەوە و لەوانە بۆ پێکھاتەی تیپی سەرەکی لە یارییەکانی داھاتوو کەڵک وەربگرین.
«مەواس» وتیشی: لژیۆنێرەکانی ئێران کۆمەڵێک یاریزانی بەھێزو واوەتر لە ئاستی کیشوەری ئاسیان، ئەوانە وەکو «مەھدی تارمی» یان ئەو یاریزانانەی کە لە گەڵ مندا لە قەتەر بوون، لە ئەورووپادا یاری دەکەن و یان توانایی ئەوەیان ھەیە کە لە ئەورووپادا یاری بکەن.