نیسان 01, 2021 15:58 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیکی تۆکیۆو پێداگرتنی پسپۆڕان لە سەر ھەڵوەشاندنەوەی یاریەکان

ئۆلەمپیکە پەک کەوتووەکەی تۆکیۆ کەمتر لە چوار مانگی دیکە دەست پێ دەکات و گروپی گواستنەوەی مەشغەڵی ئۆلەمپیکیش لە ژاپۆن بە نزیکەی دە ھەزار ڕاکەر دەستی بەکار کردووە، ڕێکخرانی ئەم ڕووداوە وەرزشییە دەڵێن ، خەریکی کەم کردنەوەی ڕادەی مەترسییەکانن، بەڵام پسپۆڕانی بواری پزیشکی بەمە بەسەندە ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دکتۆر« نۆریۆ سوگایا» پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چڵک لە نەخۆشخانەی «کیۆ» لە «یوکوھاما» ڕایگەیاندووە: بە سەرنجدانی ئەو ھەموو مەترسییە باشترین کار بەرپا نەکردنی ئۆلەمپیکە. ئاستی مەترسی لە ژاپۆن دا لە سەرەوەیە، ژاپۆن وڵاتێکی پڕمەترسییەو قەت شوێنێکی ھێمن نایەتە ئەژمار.

«سوگایا» لەو باوەڕەدایە کە کوتانی لە سەدا ٧٠ یان لانیکەم ٥٠ی حەشیمەت دەبێ بکرێتە پێشەکیەک بۆ بەرپا کرانی ئۆلەمپیک، کە دیارە ئەمەش بە سەرنجدانی ڕەوتی خاوی کوتان لە ژاپۆن دا بابەتێکی نامسۆگەرە.

ھەتا ئێستا کەمتر لە سەدی یەکی حەشیمەتی ئەم وڵاتە کوتانیان بۆ ئەنجام دراوە کە ئەوانیش  کادێری پزیشکی و کارگێڕانی نەخۆشخانەکانن و لەوەش ناچێ تێکڕای حەشیمەتی وڵات ھەتا کاتی دەستپێکرانی یارییەکان لە ٢٣ی ژولای کاری کوتانیان بۆ ئەنجام بدرێت.

«سوگایا» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دەیان ھەزار گەشتکاری دەرەکی لەوانە میدیاکاران بڕیارە لە کورتە ماوەدا سەردانی ئەم وڵاتە بکەن کە دیارە ئەمەش گرفتێکی گەورە بەرەوڕووی ژاپۆن ەکاتەوە.

سەرپەیڤ