نیسان 06, 2021 11:56 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە سنەدا دەستی پێ کرا

کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبەرکێی ئاسیایی ھیند بە میواندارەتیی پارێزگای کوردستان و لە ھۆڵی«ئازادی»ی سنەدا دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناف ئەم کێبەرکێیانە لە ڕۆژی دووشەممەوە بە ئامادە بوونی ٣١٨ زۆرانباز، لە قەواخی ٣٢ تیپ لە ٣٠ پارێزگای وڵات لە ھۆڵی «ئازادی»ی سنەدا دەستی پێکراو ھەتا دیاری کرانی کەسانی ھەڵکەوتەی ھەر کێشێکیش بۆ بەشداری لە ئۆردووی تیپی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆڕی زۆرانی پارێزگای کوردستان لە پەراوێزی بەرپاکرانی ئەم کێبەرکێیانە لە  وتو وێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: ئەم کێبەرکێسانە بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەبێ ئامادە بوونی ھاندەران بەرپا دەکرێت.

«عادڵ خەلیلییان» ئاماژەی کردە بەشداریی ٦٥ ڕاھێنەر و ١٤ سەرپەرشت لە سەرتاسەری وڵات لەم کێبەرکێیانەداو وتیشی: زۆرانبازانی بەشداری کێبەرکێکان لە کێشگەلی ٤٥ کیلۆگرام، ٤٨ کیلۆگرام،۵۱ کیلۆگارم، ۵۵ کیلۆگرام، ۶۰ کیلۆگرام، ۶۵ کیلۆگرام، ۷۱ کیلۆگرام، ۸۰ کیلۆگرام، ۹۲ کیلۆگرام و ۱۱۰ کیلۆگرام خەریکی ململانێ دەبن.

جێگای ئاماژەیە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لەژێرناوی«یادمانی قوتابیانی شەھیدانی پارێزگای کوردستان» بەپا دەکرێت.

سەرپەیڤ