لە خولی پلەیەکی ھەرێمی کوردستان ، سەیدسادق و شەقڵاوە بردیانهوه
نیسان 12, 2021 15:46 Asia/Tehran
لە هەفتەی سێیەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلەیەکی ھەرێمی کوردستان، یانەی کۆیە لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی سەیدسادقی کرد.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی سەیدسادق کۆتاییهات، هەردوو گۆڵەکەش ساڵح موتلەگ تۆماریکردن.لە یارییەکی تریشدا، یانەی شەقڵاوە لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئاڵتون کۆپری بەدەستهێنا، عومەر سەعید بە هەڵە لە خۆیان و هۆگر یوسف گۆڵەکانیان بۆ شەقڵاوە کرد، عەبدوڵا دەحام تاکە گۆڵەکەی ئاڵتون کۆپرێی کرد.