جێژنی ژاپۆنییەکان بە بۆنەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
لێژنەی بەرپا کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی ژاپۆن بە بۆنەی سەدەمین ڕۆژ ھەتا دەستپێکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی تۆکیۆ ئاھەنگێکی تایبەتیی گێڕا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە تۆکیۆوە، لێژنەی بەرپا کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەرپاکردنی جێژێنک بە بۆنەی ئەو سەد ڕۆژەی وا ھەتا یارییەکانی ئۆلەمپیک لەم وڵاتەدا ماوە، لە ئاڵقەکانی ئۆلەمپیک لە چیای «تاکائۆ» کە لەو شوێنە گەشتیارییانەی ژاپۆنە، پەردەی داماڵی. لەم ئاھەنگەدا تاقمەکانی تایبەتیی بەرپاکەری ئاھەنگی دەستپێکردنی ئۆلەمپیک و کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بەشدار بوون.
«ھاشیمۆتۆ» سەرۆکی یارییەکانی ئۆلەمپیک لەم ئاھەنگەدا ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی قەیرانی جیھانیی کۆرۆنا کە تیای داین، بەرپا کردنی ئۆلەمپیک لە ڕاستی دا جێژنی خۆڕاگری و ھاوپشتیی وڵاتان دێتە ئەژمار.
«ھاشیمۆتۆ» وتیشی: سەد ڕۆژمان ھەتا ئۆلەمپیک ماوەو بۆ دەستپێکی یارییەکان خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکی وردو ڕێک و پێکین.
ئەم بەرپرسە ژاپۆنییە وتیشی: لە بارەی ژمارەی ھاندەرانیشەوە لە ھەر شوێنێکدا بێت بڕیاری یەکجاری لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیەنین. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامنجی ئێمە پێکھێنانی کەشێکی ھێمنە بۆ وەرزشوانان ھەتا باشترین ئەنجامی لێ وەربگرین.
قایم قامی تۆکیۆش لە ئاھەنگەکەدا ڕایگەیاند: ھیوادارم تۆکیۆ لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەدا ببێتە ھێمای نەبەزین و کۆڵنەدان.