خولەی پلەیەکی کوردستان: سەیدسادق لە ئاڵتون کۆپری بردەوە و کۆیەیش به شەقڵاوە دۆڕا
نیسان 19, 2021 15:39 Asia/Tehran
لەخولەی پلەیەکی ھەرێمی کوردستان، یانەی سەید سادق لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئاڵتون کۆپری.
بە پێی ھەوواڵی بەشی وەرزشیی ئاژانسی ھەواڵی کورد ، یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەسوودی سەیدسادق کۆتای هات، هەردوو گۆڵەکەش هاوکار جەمال تۆماریکردن.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی شەقڵاوە لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کۆیەی بردەوە