یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.
خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامی دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 33 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی لیدز یونایتد لە “ئایلاند ڕۆدز” میوانداری مانچستەر یونایتد دەکات.
لە خولی ئیسپانیا چالاکییەکانی هەفتەی 32 سازدەکرێن، یانەی ڤیاڕیاڵ لە “لا سیرامیکا” ڕوبەڕوی بەرشلۆنە دەبێتەوە، هەروەها یاری لوتکەی خولەکەش لە نێوان ئەتلەتیک بلباو و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سان مامێس ئەنجامدەدرێت.
یانەکانی خولی ئیتاڵیا بەردەوامدەبن لە چالاکیەکانی وەرز و یارییەکانی هەفتەی 33 ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا یوڤانتۆس ڕوبەروی فیۆرنتینا دەبێتەوە و ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەکات.
لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا یاریی هەفتەکانی 31 و 34 سازدەکرێن، گرنگترینیان لە نێوان لایپزیک و شتوتگارت لە ئەڵمانیا و لیۆن و لین لە فەرەنسا دەبێت.