نیسان 27, 2021 16:05 Asia/Tehran
  • لێژنەی ڕێکخستنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٥٠٠ نێرسی بۆ خزمەتکردن وەرگرتووە

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ ، ڕێکخەرانی ئەم تۆرنۆمێنتە بۆ بیەرپاکردنی باشترو ھێمن تری ئۆلەمپیکە پەک کەوتووەکەی تۆکیۆ ، بەنیازی ڕاکێشانی ٥٠٠ نێرسن بۆ خزمەتکردن بەم ڕووداوە وەرزشییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیا خۆجێییەکان لە ڕاپۆرتگەلێکدا ڕایانگەیاندووە کە  لێژنەی ڕێکخستنی ئۆلەمپیک داوای لە سەندیکای نێرسەکانی ژاپۆن کردووە کە لە سەروبەندی دەستپێکی ئۆلەمپیک لە ٢٣ی ژولای ھەتا ھەشتەمی ئاگۆست لەگەڵ کادێرانی ئامادەی یاریگاکان و گوندی ئۆلەمپیک ھاوکاری بکەن.

ھاوکات بە ھەوڵی ژاپۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنی دووبارەی تەشەنای کۆرۆنا لەم وڵاتە، ڕێکخەرانی ئۆلەمپیک ھەروا لە سوورن لەسەر ئامادەکاری بۆ بەرپا کردنی ئەم تۆرنۆمێنتە.

ژاپۆن ھەینیی حەوتەی ڕابردوو لە شارەکانی تۆکیۆو ئوساکا جارێکی تر باری نائاسایی ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ