کوردێک دەبێتە داوەری یارییه‌کانى جامى یه‌کێتیی یانه‌کانى ئاسیا
یه‌کێتیی تۆپى پێى ئاسیا به شێوه‌ی فەرمى کوردێکی عێراقی دەکات بە داوەری یارییه‌کانى جامى یه‌کێتیی یانه‌کانى ئاسیا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، یه‌کێتیی تۆپى پێى ئاسیا به شێوه‌یه‌کى فەرمى داوەرێکی کورد بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌کانى جامى یه‌کێتیی یانه‌کانى ئاسیا ده‌ستنیشان ده‌کات . لەم پەیوەندییەدا یه‌کێتی تۆپى پێى کاربه‌رێکه‌رى عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووه کە، «یوسف سه‌عید» داوەری نێوده‌وڵه‌تىی عێراق که کوردێکى دانیشتووى که‌رکووکە یارییه‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م و سێیه‌مى جامى یه‌کێتیی یانه‌کانى ئاسیا بەڕێوەبەرایەتیی دەکات که بریاره مانگى داهاتوو له وڵاتى ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌بچێت .
«یوسف سه‌عید» ، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه داوەری نێوده‌وڵه‌تیه‌و پێشترش چه‌ندین یاریی له پاڵه‌وانێتییه‌کانى ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین یاری به‌هێزیشى له خولى نایابى عێراق و ھەرێمی کوردستانیش به‌رێوه‌بردووه .