داوەرانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی «ئەی، ئێف،سی، کۆپ» داوەری دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396111-داوەرانی_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_ئەی_ئێف_سی_کۆپ_داوەری_دەکەن
دوو داوەری ئێرانی لە للایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ داوەری کردن لە یاریی یانەییەکانی «AFC Cup » بانگێشتن کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • داوەرانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی «ئەی، ئێف،سی، کۆپ» داوەری دەکەن

دوو داوەری ئێرانی لە للایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ داوەری کردن لە یاریی یانەییەکانی «AFC Cup » بانگێشتن کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «ئیرنا»، «بیژەن حەیدەری» و «پەیام حەیدەری» داوەرانی نێونەتەوەیی تۆپی پێی ئێران بۆ داوەری کردن  لە یاریی یانەییەکانی  «ئەی، ئێف، سی، کۆپ» بانگێشتن کران.

ئەم دوو داوەرە ئێرانییە لە نۆھەمی مای ٢٠٢١« نۆزدەی بانەمەڕی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی» لە قۆناغی گروپیی  «ئەی، ئێف،سی، کۆپ» بە میوانداریی وڵاتانی «ھۆنگ کۆنگ»و «مالدیڤ» داوەری دەکەن.

 «ئەی، ئێف،سی، کۆپ» ھەموو ساڵێک لە نێوان یانەکانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەکانی  نێوخۆی ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە بەشداریی یانەکانی تۆپی پێی وڵاتانی ڕوو لەگەشەی ئەم یارییە جیھانییە بەرپا دەکرێت.

ئەم کێبەرکێیانە دووھەمین کێبەرکێی جێی بڕوای تۆپی پێی ئاسیا دوای ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیایە.