ئیمبراهیمۆڤیچ بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396575-ئیمبراهیمۆڤیچ_بەشداری_جامی_نەتەوەکانی_ئەوروپا_ناکات
یان ئەندێرسۆن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید ڕایگەیاند، بەهۆی پێکانەوە زالاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی هەڵبژاردەی سوید ناتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2021 11:03 Asia/Tehran
  • ئیمبراهیمۆڤیچ بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ناکات

یان ئەندێرسۆن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید ڕایگەیاند، بەهۆی پێکانەوە زالاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی هەڵبژاردەی سوید ناتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

 

لەلێدوانەکانیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ سپۆرتی ئیتاڵی ئەندێرسۆن وتی:"بەداخەوە پێیانڕاگەیاندم کە پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ سەختەو ناتوانێت ئەم هاوینە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات".

وتیشی:"نیگەرانین کە ئەو یاریزانەمان لەگەڵدا نابێت، بۆ ئەوو ئێمەیش دۆخێکی ناخۆشە".لەکۆتاییدا وتی:"هیوادرام لەنزیکترین کاتدا ئیبراهیمۆڤیچ بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان".

هەفتەیەک پێش ئێستا ئیبراهیمۆڤیچی 39 ساڵی یاریزانی یانەی ئەی سی میلان توشی پێکان بوو، پزیشکانی یانەکە ڕایانگەیاند، پێویستی بەچەند هەفتەیەک هەیە تاکو چارەسەر وەربگرێت.