May 20, 2021 16:44 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کێبەرکێی کۆپی جیھانی و ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیک لە ڕووسیا

کێبەرکێی کۆپی جیھانی و ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی «ئارام» بە بەشداریی تیپەکانی بەلەمەوانیی ٦٠ وڵات لە شاری «بارنائۆل»ی ڕووسیا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، کێبەرکێی کۆپی جیھانی و ھەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی «ئارام» بە بەشداریی تیپەکانی بەلەمەوانیی ٦٠ وڵات لەوانە تیپی تاقە نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری «بارنائۆل»ی ڕووسیا دەستی پێ کرا.

«تۆماس کۆنتێسکۆ» جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی بواری «کانۆ» وتی: لە شاری «بارنائۆل»، وەرزشوانان بۆ وەرگرتنی پشکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ پێکەوە خەریکی ململانێ دەبن.

«کۆنتێسکۆ» وتیشی: لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمساڵ وەرزشوانی کەمتر ڕێیان لەم قۆناغەی یارییەکانی کۆپی جیھانی کەوتووە.

کێبەرکێکان لە ئەمڕۆ پێنج شەممە بیستەمی مایەوە دەستی پێکراوە ھەتا ٢٣ی ھەر ئەم مانگە بەڕدەوام دەبێت. «موحەممەد نەبی ڕەزایی» وەرزشوانی نیشتیمانیی بواری «کانۆ» لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم کێبەرکێیانەدا توانی سەرکەوتن تۆمار کات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی. ئەم پاڵەوانە ئێرانییە سبەینێ ھەینی لە قۆناغی کۆتایی دا کاتژمێر ١٢و ٣٩ خولەک بەرەوڕووی خەنیمەکانی دەبێتەوە.

سەرپەیڤ