ئەمشەو ، یاری یەکلاکەرەوە بۆ ئەلھیلالی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396788-ئەمشەو_یاری_یەکلاکەرەوە_بۆ_ئەلھیلالی_عەرەبستان
یانەی تۆپی پێی ئەلھیلال لە کاتی سەرکەوتن لە یاری ئەمشەوی خۆی دا لە بەرامبەر یانەی تەعاون بە ناسناوی پاڵەوانەتیی لیگی عەرەبستان دەگات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2021 08:23 Asia/Tehran
  • ئەمشەو ، یاری یەکلاکەرەوە بۆ ئەلھیلالی عەرەبستان

یانەی تۆپی پێی ئەلھیلال لە کاتی سەرکەوتن لە یاری ئەمشەوی خۆی دا لە بەرامبەر یانەی تەعاون بە ناسناوی پاڵەوانەتیی لیگی عەرەبستان دەگات .

حەوتەی بیست و نۆھەم و پێش کۆتایی لیگی تۆپی پێی عەرەبستان لە ئەمشەوڕا دەستپێدەبێ کە لە یەکێک لەم یاریانەدا یانەی ئەلھیلال رووبەڕووی تەعاون دەبێتەوە . 

ئەلھیلال ئێستاکە بە 55 خاڵ لە سەرووی خشتەدایە و شەباب بە 51 خاڵ لە ریزی دوھەمدایە . 

بێتوو ئەلھیلال ئەمشەو لە بەرامبەر تەعاون سەرکەوێ ، حەوتەیەک بەر لە کۆتایی  لیگی عەرەبستان ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم پێشبڕکێیانە دەباتەوە . 

ئەلھیلال ئێستا پشکی ئاسیایی وەرزی داھاتووی خۆی مسۆگەر کردووە . 

ئەم یانە سعودیە لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی لیگی پاڵەوانانی ئەم وەرزە خەنیمی ئیستقلالی ئێرانە .