«ئازمون» بوو بە باشترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396924-ئازمون_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_ھەڵبژاردەی_ڕووسیا
«سەردار ئازمون» نسناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای بە خۆی تەرخان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2021 06:03 Asia/Tehran
  • «ئازمون» بوو بە باشترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ڕووسیا

«سەردار ئازمون» نسناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای بە خۆی تەرخان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئازمون توانی بۆ دووھەمین وەرزی چالاکییەکانی لە یانەی «زینیت» ناسناوی پاڵەوانەتیی ھەڵبژاردەی ڕووسیا بە خۆی تەرخان بدات.

لە ئەنجام دا بە ڕاوێژ لەگەڵ گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی ڕووسیا، گەورە ڕاھێنەکانی یانە ھەڵکەوتەکانی ڕووسیا، سەریارانی تیپەکانی ھەڵبژاردە و نوێژەرانی وەرزش، «ئازمون»وەکو باشترین یاریزانی وەرزی ڕووسیا دیاری کراو شانازییەکی گەورەی دەست خست.

ناوبراو لە وەرزی کۆتایی ھەڵبژاردەی ڕووسیا، ١٩ گۆڵی تۆمار کرد و  ٢ئاراستەی بە گۆڵ گەیاند و بەمجۆرە ڕۆڵێکی کارای لە پاڵەوانەتیی تیپەکەی دا گێڕا.

«ئازمون» لە ئێستادا لەو ھیوا سەرەکیانەی تیپی نیشتیمانیی ئێرانە دێتە ئەژمار لە کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢.