حوزه‌یران 01, 2021 06:32 Asia/Tehran
  • وەرزشوانانی ئێرانی میدالیای زیو و برۆنزیان لە بواری کێش ھەڵگرتنی لاوانی جیھان بردەوە

کێبەرکێگانی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان بە مسۆگەر کرانی پلەکانی دووھەم و سێھەم لە لایەن وەرزشوانانی ئێرانییەوە کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلیڕەزا زەندی» و «ڕەزا حسەین پوور» نوێنەرانی ئێران لە دەستەی کێش قورسانی کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان توانییان میدالیای زیوو برۆنز لە ھەڵگرتنێکی یەک تەکاندا ببەنەوە.

ئێران بە شەش وەرزشوانی ئافرەت و پیاو لەم خولەی کێبەرکێکان دا بەشداریی کرد کە دەرەنجامەکەی بردنەوەی ١٠ میدالیای زیوو برۆنز بووە.

جێگای ئاماژە پێدانە،«سەعد عەلی حسەینی» خاوەنی میدالیای زیوی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان سەرپەرشتیی تیپی پیاوانی ئێرانی بە ئەستۆ بوو.

سەرپەیڤ