تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران سبەینێ لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی کەنەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران سبەینێ لە یەکەم ڕۆژی حەوتەی دووھەمی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٢و٣٠ خولەک بە کاتی تاران لە شاری «ڕیمینی»ی ئیتالیا بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی کەنەدا دەبێتەوە.
ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ دوای نسکۆیەکی یەک ساڵە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژی ھەینی حەوتەمی جۆزەردانەوە بە شێوەی چڕپڕ لە ئیتالیا دەستی پێکزاوە.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ھەتا ئەمڕۆ سێ جار یاریی کردووە. لە یاریی یەکەم دا تیپی نیشتیمانیی ژاپۆن لە سێ گێمی بەردەوام دا لە بەرامبەر تیپەکەی ئێران سەرکەوتنی بۆخۆی تۆمار کرد. لە یاریی دووھەمیش دا لە بەرامبەر تیپە ھێزمەندەکەی ڕووسیاش ھەر دەرەنجام شکست ھێنان بوو بەم جیاوازییەی کە تیپەی ئێران خاڵێکیی لە ڕووسیا وەرگرت و لە ئەنجام دا یارییە کە سێ بە یەک کۆتایی پێ ھات. لە ململانێی سێھەم و کۆتایی حەوتەی یەکەم ، لە بەرامبەر تیپی نیشتیمانیی ھۆڵندا بە یارییەکی ڕێک و پێک و جوان تیپەکەی ئێران توانی تیپی ھۆڵندا لە سێ گێمی یەک لە دوای یەک ببەزێنێ و ھێندێک خۆی ببووژێنێتەوە.
لە ئێستاش دا سبەینێ و لە حەوتەی دووھەمی کێبەرکێکاندا تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بەرەوڕووی تیپی کەنەدا دەبێتەوەو لە ساڵی کارامەیی ڕاھێنەرێکی تازەو لێوەشاوەی وەک «ڤلادیمیر ئالکێنۆ» چاوەڕوانیی یارییەکی پڕۆفشناڵ و ڕێک و پێک لە لاوانی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران دەکرێت.