مامۆستا "مەحموود ئیبراهیمی" وەرگێڕ و نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد
مامۆستا "مەحموود ئیبراهیمی" ماموستای زانکۆ، وەرگێڕ و نووسەری کورد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی مێهر، مامۆستا ئیبراھیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣١٩ لە گوندی خەلیفانی مەهابادە و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای فەرهەنگی عەرەبی و زانستە قورئانییەکان لە زانکۆی تاران بوو.
ناوبراو جگە لەوەی وەکوو ماموستای قوتابخانە و ماموستای زانکۆ چالاکی دەکرد، زۆر بەرهەم و لێکۆڵینەوەی لە بواری فێقی ئیسلامی، ئەندێشەی ئیسلامی، ئاکاری ئیسلامی، مافی ژن لە ئیسلام و ... لە عەرەبی بۆ فارسی وەرگێڕاوەتەوە و چاپی کردووە.
لە بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو دەتوانین ئاماژە بە "قورئان و تەوەرە پێنج لایەنەکان"، "ژن لە ئەندێشەی ئیسلامی"، "ئیمامەکانی ئەهلی سونەت"، "فەرزە سێیانەکانی حەز، نوێژ و ڕۆژوو"، "فێقھ لە ئایینی ئیمام شافیعی"، "وڵامی سەد پرسیار سەبارەت بە سەرەتای ئیسلام" و ... بکەین.
ناوبراو رۆژی رابردوو ( ھەینی) لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.