لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی گەلانی باڵەدا، بۆلگاریاش لە ھەمبەر ئێراندا چۆکی دادا
حوزهیران 06, 2021 06:35 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە شەشەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێکانی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ لە بەرامبەر بۆلگاریا سەرکەوتنی تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە شەشەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێکانی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ لە کاتژمێر دەی شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووی تیپەکەی بۆلگاریا بووەوەو توانی بە دەرەنجامی سێ بە سیفر و بە خاڵەکانی ٢٥ بە ٢٠، ٣٣ بە ٣١و ٢٥ بە ٢٢ لە بەربەستی خەنیمەکەی بپەڕێتەوە.
تیپەکەی ئێران بەرلەمە یارییەکەی بە ژاپۆن و ڕووسیا دۆڕاند بوو، بەڵام لە بەربەستی تیپەکانی ھۆڵنداو کەنەداو ئیتالیا تێپەڕی بوو.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە حەوتەمین کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێکانی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو نۆھەمی ژوئەن کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک بەرەوڕووی ئەمریکا دەبێتەوە.