خۆسازدانی ژاپۆن بۆ بەرپاکردنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
«تۆماس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیگ و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەیان کرد بۆ بەرپاکردنی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
«ھاشیموت» سەرۆکی لێژنەی بەرپاکردنی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆش ڕۆزی دووشەممە وتی: بە سەرنجدانی پەرەسەندنی ڕادەی کوتانی خەڵک لە ژاپۆن و ئەو بەستێنەی کە خۆش کراوە ئیدی ڕێی تێ ناچێ کێبەرکێکان ھەڵوەشێندرێنەوەو یان بخرێتە کاتێکی تر.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ژاپۆن ڕایانگەیاندووە کە لەوانەیە ئاستی ژمارەی ئەندامانی ئەو شاندە تایبەتیە بیانیانەی وا بە بۆنەی یارییەکانی ئۆلەمپیک و یان پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ ١٨ کەس و یان ئەگەریش پێویستی کرد بۆ ٤٠ کەس بەرز کەنەوە، بەڵام دیدارە ئەمەش پێویستمەندی کوتانی تەواوی ئەندامەکانی ئەو شاندانەیە کە سەردانی ژاپۆن دەکەن.
بە پەک خرانی یەکساڵەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم کێبەرکێیانە ٢٣ی ژوئیە ھەتا ٨ی ٢٠٢١ و پارائۆلەمپیکیش ٢٤ی ئوت ھەتا ٥ی سپتامبەری ٢٠٢١ لە پێتەختی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.